زیاتر له 10 خێوه‌تگه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپێكی زاخۆ سوتا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز
ئه‌مرِۆ 3ی ئه‌یلول ،ئاگرێكی گه‌وره له‌كه‌مپی باجید كه‌نداڵا له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌وتووه‌ته‌وه تا ئێستا 10خێوه‌تگه به‌ته‌واوی سووتان.
عیدۆ حه‌سه‌ن، دانیشتووی كه‌مپی باجید كه‌نداڵایه به هاوڵاتی راگه‌یاند: ده‌وروبه‌ری كاتژمێر نۆو نیوی ئه‌مرِۆ به هۆكارێكی نادیار ئاگر به‌رده‌بێته ژماره‌یه‌ك خێوه‌ت له‌كه‌مپی باجید كه‌نداڵا، تا ئێستا 10خێوه‌ت به‌ته‌واوی سووتان، دوای نیو كاتژمێر به‌ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا.
عیدۆ حه‌سه‌ن وتیشی: "هێشتا هۆكاری كه‌وتنی ئاگره‌كه دیارنیه، به‌ڵام پێده‌چێت به هۆی شورتی كاره‌باوه بووبێت، زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی مادی زۆره، ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ده‌یان ماڵی ئاواره‌كان سووتاون"

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
