سه‌رۆكی په‌رله‌مان: دوكان هه‌یه خۆی ناوناوه رێكخراو

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ تایبه‌ت
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبووه‌وه‌و رایگه‌یاند: رێكخراو هه‌یه له‌دوكانێكدایه، وه‌ك خاوه‌ن دوكانێكیش مامه‌ڵه ده‌كات.
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: له په‌رله‌مان هیچمان نه‌كردبێت ئه‌وه‌مان كردوه كه یاسای مافی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نوسان، گه‌ره‌نتی بكه‌ین نه‌مانهێشتووه ده‌ستكاری ئه‌و یاسایانه بكرێت، كه هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه.
وتیشی: داواكاری رێكخراوه‌كان له‌جێی خۆیه‌تی و هه‌مووكات په‌رله‌مان بۆ رێكخراوه‌كان ده‌رگای كراوه‌بووه، ته‌نانه‌ت رێكخراوێكی وه‌ك رێكخراوی په‌ی كه تاكه رێكخراوبووه چاودێری كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردوه، ئه‌و مافه‌م پێ داون كه بێنه په‌رله‌مان و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان باسی كه‌موكوڕییه‌كانمان بكه‌ن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خوانی ئێمه نانیش بخۆن، به‌ڵام نه‌یانكرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: : رێكخراو هه‌یه دوكانه‌و خۆی ناوناوه رێكخراو، هه‌روه‌ها له‌دوكانێكدایه‌و وه‌ك خاوه‌ن دوكانێك مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه رێكخراوه جدییه‌كانیش بارودۆخیان به‌مشێوه‌یه بێت و له‌ئه‌دای په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت داهاتیان رازی نه‌بن.

