ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌و باوكه ده‌نێرێت كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌یان ته‌سلیم كرده‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان – هه‌ده‌په له‌زیندانه‌وه له په‌یامێكدا بۆ ئه‌و باوكه‌ی كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌ی ته‌سلیمكرایه‌وه، رایگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیموكراتی و به‌ها گه‌ردوونی و مرۆڤایه‌تییه‌كان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی بڕوایان به فاشیست هه‌یه.
له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌باكوری كوردستان باوكێكی كورد بانگهێشتی زیندانی ئه‌دێرنه‌ی ئامه‌د ئاماده كرد‌و رووفاتی كوڕه گه‌نجه‌كه‌ی كه‌له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن پۆلیس توركیاوه ده‌ستگیر كرابوو له‌ناو گوێنیه‌كدا وه‌رگرته‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌م میدیاكار له‌به‌رده‌م زیندان ئاماده‌بوون و وێنه‌ی ئه‌و باوكه‌یان بڵاوكرده‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌ناوخۆی توركیا سه‌ره‌تا ڕووداوه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌دواوه نه‌بوو، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌میدیا جیهانیه‌كان ئێستا كاردانه‌وه‌ی تووندی دژ به‌پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌توركیا دروستكردووه‌و به‌دروستكردنی چه‌ندین كاریكاتێر ڕه‌خنه‌یان له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نكه‌ره گرتووه.

