بۆمبێك له‌سلێمانی به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ تایبه‌ت
له گه‌ڕه‌كی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێكی لكێندراو له حه‌وشه‌ی ماڵێكدا به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو.
په‌یامنێرمان له‌سلێمانی رایگه‌یاند، رووداوه‌كه نزیكه‌ی سه‌عات ٩ی به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه، خاوه‌نی ماڵه‌كه له‌كاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، بۆمبه‌كه‌ی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه برینداربووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند، ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ھۆكاری و پاڵنه‌ری رووداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بۆمبه‌كه‌ی بۆ دانراوه، كادێری ئۆفیسی سلێمانی به‌ره‌ی توركمانه.
به‌ھۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیان به‌ر ماڵه‌كه و چه‌ند ماڵێكی دراوسێی كه‌وتووه.
له‌دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه، به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 03-09-2022 بڵاویكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كادیرێكیان له ئۆفیسی سلێمانی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و "رووبه‌ڕووی كارێكی تیرۆریستی" بووه‌ته‌وه.
به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داوا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه "رێوشوێنی پێویست" بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباری رووداوه‌كه بگرنه‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگه بكرێن، "بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆیان" وه‌رگرن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆمب به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه، ناوی نه‌جمه‌دین وه‌لی عه‌بدوڵڵایه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.

