رفێنراوێکی ئێزیدی لە کەمپی هوڵی رۆژئاوای کوردستان رزگارکرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز 

ئەمڕۆ 3ئەیلول ، کچە رفێنراوێکی ئێزیدی لە کەمپی هوڵی رۆژئاوا رزگارکرا و ئێستا لە ماڵی ئێزیدیانە له شارۆچکەی حەسەکە، دوای چەند رۆژێکی تر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

دەروێش چوکی، بەرێوەبەری رێکخراوی تولا بۆ رزگاربووانی دەستی داعش بە هاوڵاتی ی وت "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کەوا کچێک بەناوی وەفا عەلی عەباس لەکەمپی هوڵی رۆژئاوا ئازادکراوە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ ماڵی ئێزدییان لەشارۆچکەی حەسەکە، کەسۆکاری ئەم کچەیە لەکەمپی قادیا لەسنوری پارێزگای دهۆک نیشتەجێ نە".

دەروێش چوکی ووتیشی"ئەم کچە خەڵکی گوندی کۆجۆیە لەدایک بووی ساڵی 2001یە،دایک و باوکی لە ئابی 2014 بەدەستی داعش کوژراون، لە خێزانەکەی تەنیا مام و داپیرەی ماون ، برایەکی هێشتا لە ژێر دەستی داعش دایە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای دهۆک و لەرێورەسمێکدا رادەستی کەسۆکاری دەکرێتەوە".

بەپێی ئامارێکی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی لەکۆی 6 هەزار و 417 رفێنراوی ئێزیدی تا ئێستا 3هەزار 554 کەس رزگارکراون، چارەنوسی 2 هەزار 717 کەس دیار نیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار