نوێنه‌ری وانه‌بێژان بۆ هاوڵاتی: سبه‌ینێ كۆتا په‌یاممان ده‌ده‌ینه حكومه‌ت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز
بڕیاره سبه‌ی سێ شه‌ممه 6-9-2022 مامۆستایانی وانه‌بێژه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دواین په‌یام ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكه‌ن كه ئه‌ویش دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌رگای خوێندنگاكان به‌رووی خوێندنكاران ده‌كرێنه‌وه.
عه‌لی ره‌ئووف مسته‌فا، نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژانی هه‌رێمی كوردستان به هاوڵاتی ی وت"رۆژی سێشه‌ممه ٦ ی ٩ ی ٢٠٢٢ كاتژمێر (10) ی به‌یانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانه‌بێژان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، ده‌بێت هه‌موومان به یه‌ك ده‌نگ رابگه‌یه‌نین چیتر وانه‌بێژیمان قبوڵ ناكه‌ین.
وتیشی: ڕۆژی سێشه‌ممه ڕۆژی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌و، په‌یامێك ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات، تابزانن كه مامۆستایانی وانه‌بێژ بێ ده‌نگ نابین، ته‌نها یه‌ك داواكاریمان هه‌یه ئه‌ویش دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژه "
عه‌لی ره‌ئووف راشیگه‌یاند: ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ساڵانه زیاد ده‌بن ته‌نها له پارێزگای دهۆك ژماره‌یان (11135) ، له‌پارێزگایه‌كانی تر به‌هه‌مانشێوه ژماره‌یان زۆره، تاكه‌ی به كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی ناڕاست رازیمان ده‌كه‌ن، تا بچینه‌وه هوڵه‌كانی خوێندن، ئه‌مجاره ته‌نها به‌دامه‌زراندن رازی ده‌بین".

