ئاماری فڕۆکە تێکشکێنراوەکانی تورکیا ڕادەگەیەنرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە پێنج مانگی ڕابردوودا ١٠ هەلیکۆپتەری سوپای تورکیا خراونەتە خوارەوە
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ وە بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینای باشووری کوردستان، هەتا ئێستا، بەلایەنی كەمەوە ١٠ هێلیكۆپتەری سوپای تورك لەلایەن گەریلاكانی پەکەکەوە خراونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فورات نیوز لە سەرەتای مانگی ئەیلول ی ٢٠٢٢ هەتا ئێستە گەریلاکانی پەکەکە سێ هێلیکۆپتەری سوپای تورکیایان لە ناوچەکانی بەرخۆدان خستووەتە خوارەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە لە ڕۆژانی ٢ و٣ ی ئەیلولدا دوو هەلیکۆپتەر خراونەتە خوارەوە بە هەمان شێوەش لە شەوی ٤ی ئەیلول دا هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیی لە ئامێدی خراوەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكانی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە، شوێنی كەونتەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكانی دەوڵەتی توركیا بەم شێوەیە بووە؛
دوو هێلیکۆپتەر لە ئەشكەوتی برینداران لە زاپ
دوو هێلیکۆپتەر لە شاخی شەهید فەداكار
دوو هێلیکۆپتەر لە شاخی ئامێدی
یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی شەهید شاهین
یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی هەكاری
یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی ئێف ئێم
یەك هێلیکۆپتەر لە شاخی جودی

