تیرۆرستانی داعش شوانێکی کورد لە ناوچەی قەرەتەپە دەڕفێنن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ناوچەی قەرەتەپە سەر بە خانەقین لە دوێنێ ئێوارەوە دیار نەماوەو کەسو کاری گومان دەکەن لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە ڕفێنرابێت.

بە پێی زانیارییەکان ئێوارەى دوێنێ، شوانێکی کورد بە ناوی سەباح نوری رەشید لەسنوری شارەدێی قەرەتەپەی سەر بەشارۆچکەی خانەقین، دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە ڕفێنراوەو هیچ سۆراغێکی نییە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە سەرقاڵی بەدواداچونن لەبارەی کەیسەکەوە.

جێگەی باسە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەمە سێیەم هاوڵاتی گوندی نارینە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەڕفێنرێت، کە یەکێکیان بەپارە ئازاد کراو یەکێکی دیکەیان بەناوی جەلال، کە کارمەندی پۆلیسی گەرمیان بوو لەلایەن تیرۆرستانەوە کوژراو ڤیدیوەکەشیان بڵاوکردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار