نێچیرڤان بارزانی بۆ لیز ترەس: "بە پەرۆشین بۆ پێکەوە کارکردن له‌پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەھێزەکانمان"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، لیز ترەس کرد و ئاشكرایكرد، "بە پەرۆشین بۆ پێکەوە کارکردن بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەھێزەکانمان و بەھا ھاوبەشەکانمان".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا پیرۆزبایی لە لیز ترەس کرد کە وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ھەڵبژێردراوە.

نێچیرڤان بارزانی لە تویتەکەدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە لیز ترەس دەکەم کە وەکو سەرۆکی پارتی پارێزگاران ھەڵبژێردراو دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و بە پەرۆشین بۆ پێکەوە کارکردن بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەھێزەکانمان و بەھا ھاوبەشەکانمان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار