بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە کەمپی هەرشەم لە هەولێر شەش کەرەڤانەی ئاوارەکانی شەنگال سووتان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رائێد سەرکەوت کارەش ، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگری شارستانی هەولێر بە هاوڵاتی ی وت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 5 ی بەیانی ، ئاگر لە کەمپی هەرشەم کەوتەوە،6کەرەڤانە بەتەواوی کەل و پەڵی ناوماڵ سووتان لەگەڵ سوتانی مارکێتێک و چەندکێبڵێکی کارەبا" "زیانی گیانی نەبووە.
ئاماژەشی بەوەکرد تیمەکانی بەرگری شارستانی زوو گەیشتنە شوێنی روداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتروڵ کردەوە، دەربارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەش شۆڕتی کارەبا بووە" کەمپەکە دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال و زیاتر لە 150 کەرەڤانەی تێدایە.

بابهتی پهیوهندیدار
