قوباد تاڵه‌بانی: به‌زووترین كات كاره‌كانی شه‌قامی 100 مه‌تری ته‌واو بكرێن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راده‌سپێرێت كه به‌زووترین كات كاره‌كانی پرِۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی (شه‌قامی بابان) ته‌واو بكرێن.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌باره‌ی كاره‌كانی پرِۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی (شه‌قامی بابان) له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووینه‌وه.
وتیشی: له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌شاره حه‌یاته‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین، رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پرِۆژه ستراتیجییه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واوبكرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
