هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز
نوێنه‌ری وانه‌بێژانی سلێمانی بۆ هاوڵاتی"وه‌زیری په‌روه‌رده به‌ڵێنی داوه هه‌ردوو نوێنه‌رانی وانه‌بێژان به زووترین كات ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ 6ی ئه‌یلول، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه، دوای ته‌واوبوونی گردبوونه‌وه عه‌لی ره‌ئووف و كارزان فیزیك كه هه‌ردووكیان نوێنه‌رانی وانه‌بێژانی هه‌رێمی كوردستانن ده‌ستگیركران.
كاروخ عه‌بدوڵلا، نوێنه‌ری وانه‌بێژان له سلێمانی به هاوڵاتی وت: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی وانه‌بێژان بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، دوای گردبوونه‌وه‌كه هه‌رله‌یه‌ك مامۆستا عه‌لی ره‌ئووف، كارزان فیزیك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركران، تا ئه‌م ساته ئازاد نه‌كراون، له‌سه‌رئه‌م پرسه‌یه قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كردوه هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده، وه‌زیری په‌روه‌رده به منی وت ئاگاداری ئه‌و خۆپێشاندانه نه‌بووم به‌زووترین كاتیش ئه‌و دوو مامۆستایه ئازاد ده‌كرێن".
كارۆخ عه‌بدوڵلا وتیشی: "راسته ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌م له‌مۆستایان به‌شداربوون ئه‌وه‌ش له‌ترسی لادانیان و وه‌رگرتنی ئیجرائات به‌تایبه‌ت وانه‌بێژانی دهۆك و هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كردوه زیاتریان خه‌ڵكی سلێمانی و رانیه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر بوون"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌رۆژی 13ی ئه‌یلول كه‌ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی خوێندن له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ین، ناگه‌ڕێینه‌وه هوڵه‌كانی خوێندن تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت".

