به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی بۆ (هاوڵاتی): فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت به‌باشی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌کارنه‌هێناوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت به‌باشی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌کارنه‌هێناوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات ٣٥ پرۆژه له‌سلێمانی کاره‌کانیان له‌فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت کاره‌کانیان خاوببوونه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی:"ئەو 55 پرۆژەیەی دەستبەكاركردنیان كراوە بە تەواوی ڕانەگیرابوون، 20 پرۆژەیان نوێن و 35 پرۆژەش كارەكانیان لەفەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم خاو ببوونەوە، قوباد تاڵەبانی پێی وتین دەبێت بەزووترین كات تەواو بكرێن".
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی وتیشی:"پرۆژەكان هەلی كار و خزمەتگوزاری زیاتر دەكەن لەپارێزگای سلێمانی، كە بریتیت لە پرۆژەی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزار و كشتوكاڵی، هەموو فەرمانگەكانیش سەرقاڵی دیراسەكردنن تا رێوشوێنەكان ئاسانتر بكەن".
عەزیز سەعید دەڵێت:"فەرمانگەكانی حكومەت بەباشی دەسەڵاتەكانیان بەكارنەهێناوە بۆیە پرۆژەكان بەسستی بەڕێوەدەچون و بەشێكیشیان ڕاگیرابوون، قوباد تاڵەبانی بەڕوونی بەبەڕێوەبەرەكانی وت هەركەسێك كارەكانی خۆی ناكات كەسی دیكە دەهێنینە شوێنیان".

