تابلۆ ئاوییه‌كانی لاله عه‌بده هێزی خه‌یاڵ و بوێری و ئیستاتیكا

3 ساڵ لەمەوپێش
حه‌مه هاشم
هێز و بوێری ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیین له كاره هونه‌رییه (ئاوییه‌كانی) هونه‌رمه‌ند (لاله عه‌بده)، هێزی خه‌یاڵ هه‌رگیز جیانابێته‌وه له‌و كه‌شه ئیستاتیكییه خولقاوه‌ی كه له پانتایی فۆڕمێكدا پێشانمان ده‌دات، خه‌یاڵێك ده‌توانێت یارییه‌كی شاره‌زایانه بكات و جوانییه‌كانی سرووشت و ئایكۆنه‌كانی ژیانی مرۆڤ به‌جۆرێكی دیكه وێنا بكاته‌وه كه ئاسووده‌یی ده‌دات به مێشك، له مێشكدا پنتێكی گرنگ هه‌یه له ناوه‌راستی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌یه و پێی ده‌گوترێت (Gout) ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره رژێنی خۆشحاڵی ده‌پژێنێت و ده‌یگوازێته‌وه بۆ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دیكه كه له ئاكامدا خۆشحاڵی درووست ده‌كات له بینین، ئه‌م كرداره درووست ده‌بێت له هه‌ندێ حاڵه‌تی ساوكردن (ملمس) هه‌روه‌ها له كاتی كرداری خواردنی چێژ به‌خش یان كرداری چێژ به‌خش، جگه له هه‌موو ئه‌مانه له بینینی دیمه‌ن و ته‌نی جوان‌دا ده‌وروژێت و چێژ ده‌كات به خۆشحاڵی بۆ مرۆڤ.
كاره هونه‌رییه‌كانی مامۆستا لاله عه‌بده، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدایه كه رواڵه‌تی ئیستاتیكی له‌كرداری چێژبه‌خشیندا مرۆڤ راڤه‌ی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه له ئاستێكی باڵادا به‌رهه‌مه‌كانیی نمایش ده‌بن.
جگه له‌وه‌ی كه بوێری له دانانی ره‌نگی رۆشن و ره‌نگی كاڵ جۆرێك له دڵنیایی ده‌به‌خشێت به بینه‌ر كه هه‌ست به ته‌ڕی و روونی كاره‌كانی بكات، بێگوومان ئه‌مه‌ش خاڵێكی ئه‌رێنی گرنگه له درووستكردنی ئیستاتیكای كاری هونه‌ری.
ئه‌زموونه‌كانی هونه‌رمه‌ند (لاله عه‌بده) ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و هوونه‌رمه‌نده جیهانییه به توانایانه‌ی كه له بواری هونه‌ری ره‌نگی ئاوییدا سه‌رقافڵه‌نه.
هاوسه‌نگی و سپه‌یس دوو بنه‌مای دیكه‌ن له كاره‌كانییدا، كه ده‌توانیین بیانكه‌ینه جێگای ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز له ده‌ستنیشانكردنی خه‌سڵه‌ت و ئاستی به‌رزی هونه‌ره‌كه‌ییدا.
جگه له‌مانه بابه‌ت سه‌نگێكی دیكه وه‌رده‌گرێت له‌و كارانه‌ییدا و ده‌رخستنی رواڵه‌تی شارستانی مرۆڤ به‌های كاره‌كان سه‌نگین تر و ئاسۆی بینین فراوانتر نیشان ده‌دات، ئه‌مه به جیا له لێزانی و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند له به‌جێهێشتنی رووناكی له‌سه‌ر كوتله‌كان و دانانی سێبه‌ری كه‌مێك ئیمپرێشینیزمی له ره‌نگدا ..
هه‌موو ئه‌وانه ته‌كنیكی ده‌وڵه‌مه‌ندی لاله عه‌بده‌مان پێده‌ڵێن له بواری هونه‌ری ره‌نگی ئاوییدا.
چوونكه هێزی ته‌كنیك له به‌رهه‌مه‌كانییدا هه‌مان ئه‌و هێزه‌یه كه له ته‌كنیكی فڵچه وه‌شاندنێك پێویستی به ئه‌زموونه له‌سه‌ر كاغه‌زێك به ره‌نگی ئاوی.
ئه‌مـحاڵه‌ته‌ش هێنده ئاسان نییه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك بیگاتێ و پیاده‌ی بكات، چوونكه ته‌كنیك له ره‌نگی ئاوییدا جیاوازی زۆره له ته‌كنیكی وێنه‌كێشان به ره‌نگی رۆنی یان به خه‌ڵوز و پاستیل و كه‌ره‌سته‌و ماتریاڵه‌كانی دیكه‌ی وێنه‌كێشان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وێنه‌كێشان به‌ره‌نگی ئاوی ته‌نها ده‌رفه‌ت بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه یه‌كجار هه‌یه بۆ ده‌رخستنی فیگه‌ر و شێوه‌كان و ناتوانێت له‌كاتی وێنه‌كردنی كوتله‌یه‌ك یان دانانی ره‌نگێك دواتر ده‌سكاریبكات یان بیسڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌كنیكی كاری هونه‌ری ئاویی قورس تر ده‌كات و هونه‌رمه‌نده‌كه ناچار ده‌كات ئه‌زموون و كاركردنی به‌رده‌وامـ و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێ له‌م بواره‌دا.
له‌به‌ر ئه‌مه‌شه بنه‌ما و ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی وێنه‌كێشانی ئاویی له كاره‌كانی مامۆستا لاله عه‌بده‌دا سه‌ركه‌وتوانه و پانتایی و ماتریاڵ و فۆڕم به‌یه‌كه‌وه هه‌موویان پێكهاته‌یه‌كی زیندوو و ئیستاتیكی باڵا ده‌به‌خشن به‌كاره‌كانی .

