زاخۆ.. خواردنگه‌یه‌ك 185 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
تائێستا زیاتر له 50 كه‌س له‌وانه‌ی له خواردنگه‌یه‌كی زاخۆ ژه‌ھراویبوون، به‌ھۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندروستییانه‌وه له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو له خواردنگه‌یه‌كی زاخۆ ١٨٥ كه‌س به‌ھۆی خواردنی خراپه‌وه ژه‌ھراویبوون و تائێستا زیاتر له 50 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێكی دیكه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له‌دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه سكاڵا له‌سه‌ر خاوه‌نی خواردنگه‌كه تۆماركراوه، بۆیه به‌پێی مادده‌ی ٤١٦ی یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ خاوه‌نی خواردنگه‌كه ده‌ركراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان له زاخۆ، خاوه‌نی ئه‌و خواردنگه‌یه به‌یانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه‌و رووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
