ژنێك بۆئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كرێته سه‌ر كۆتایی به‌ژیانی هێنا

3 ساڵ لەمەوپێش
شلێر ڕه‌سووڵی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ كه مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له ده‌ستدرێژی كه‌سێك خۆی له ده‌لاقه‌ی خانوویه‌ك فڕێ دایه‌وه خواره‌و بێ هۆش بوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢) دوای ٦ ڕۆژ مانه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سنه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، شلێر ڕه‌سووڵی كاتژمێری ٢ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه (٣ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢) له‌لایه‌ن (گ.ق) به بیانوو نه‌خۆش بوونی هاوژینه‌كه‌ی و یارمه‌تیدانی چووه‌ته ماڵیان، به‌ڵام كاتێك شلێر ده‌چێته ماڵی ناوبراو ده‌بینێت كه هاوژینه‌كه‌ی له ماڵ نییه و ده‌یه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری، هه‌ر بۆیه‌ش شلێر خۆی له ده‌لاقه‌ی نهۆمی دووه‌مه‌وه بیناكه‌وه فڕێ ده‌داته خواره‌وه.
شلێر ڕه‌سووڵی خه‌ڵكی گوندی چه‌شمیه‌ری سه‌ر به سه‌وڵاوا و دانیشتووی مه‌ریوان و هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كرێكاری بووه، هه‌روه‌ها شلێر دایكی دوو منداڵه.
(گ.ق) هه‌مان ڕۆژ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و ئێستاش ده‌ستبه‌سه‌ره.
پشتبه‌ستن به وته‌ی خه‌ڵكی مه‌ریوان ، كه (گ.ق) له ساڵانی ڕابردوودا هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئێران كردووه‌و په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵیان و چه‌ندین جاریش به هۆی دزی، ده‌مه‌قاڵێ، چه‌قۆ كێشان و... ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و هه‌ر به هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه هه‌ر زوو ئازاد كراوه.
وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك رۆژی شه‌ممه 7-9-2022 ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ژن له مه‌ریوان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به نه‌بوونی ئاسایش بۆ ژنان له ناو كۆمه‌ڵگادا له پێش دادگای ئه‌و شاره گردبوونه‌وه.

