سەرچاوەیەك لە دادگا: ژمارەیەك لەو كەسانەی لەسەر دۆسیەی زەوی و زار و سپیكردنەوەی پارە فەرمانی گرتنیان هەیە كوردستانیان جێهێشتوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەك لەدادگای سلێمانی كەنەیویست ناوی بهێنرێت لە لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی دەڵێت: ئەو كەسانەی  بەبڕیاری دادوەر دەستگیركراون لەسەر مەسەلەی داگیركاری زەوی و زارو سپیكردنەوەی پارەو بەبڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش بووە و نزیكەی 15 كەسن.

ئەو كەسانەی كاری سپیكردنەوەی پارەیان كردووە بەتەوافوق چەكی بانكییان كڕیوە و لەبانكەكان ئاسانكارییان بۆ كراوە و پارەیان بۆ خەرجكراوە بەوەش قازانجێكی زۆریان كردووە. چەندین كەسیی دیكەش سكاڵایان لەسەرەو بەبڕیاری دادوەر دەبێت دەستگیربكرێن بەڵام تائێستا بەشێكیان دەستگیرنەكراون و بەشێكیشیان هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار