ئێزدییەکان لەسەر حسابی خۆیان مەزارگهکانیان نوژەن دەکەنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای رزگاکردنی شەنگال لەژێر دەستی داعش، ئێزدییەکان لەسەر حسابی خۆیان مەزارگهکانیان نۆژەن دەکەن، تەنها لەناوەندی شەنگال 8 مەزارگه نۆژەن یان کردوە.
فاخر خەلەف، سەرپەرشتیاری نوژەنکردنەوەی مەزارگەکانی شەنگال به هاوڵاتی ی وت" هەندێک مەزارگا لەلایەن رێکخراوەکان نۆژەنکراونەتەوە وبەشێکی زۆر کەسانی خێرخواز لەناو ئێزدییەکان پارەیان خەرجکردوە بۆ نوژەنکردنەوە، تا ئێستا 8مەزارگه لەناوەندی شەنگال و دەوروبەری نوژەنکراون، سێ مەزارگهی تر ماون کە هێشتا دەستمان پێ نەکردوە، لە پاڵ ئەمەشدا دوو مەزارگهی نوێ دروستمانکردوە".
فاخر خەلەف،فەرمانبەرە بەناونیشانی خلمەتکار لەمەزارگهی سوڵتان ئێزی لەناوەندی شەنگال،زیاتر وتی"بەداخەوه حکومەتی عیراق هیچ پارەیەکی بۆ ئێمە خەرج نەکردوە لەکاتێکدا مافی ئەوانە پارە خەرج بکەن چونکە داعش وێرانی کردوون، چوون پارە بۆ نوژەنکردنەوەی پرۆژەکان خەرج دەکەن دەبێت بۆئێمەش خەرج بکەن".
بەپێی ئاماری نۆسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی داعش 68 مەزارگه و شوێنی پیرۆزی ئێزیدی تەقاندوەتەوه

