هه‌په‌گه: سوپای تورکیا ٣٢ جار چەکی قەدەغەکراویان بەرامبەر گەریلا بەکارھێناوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ھەپەگە ڕایده‌گه‌یه‌نێت ٢ سه‌ربازی تورکیایان کوشتووه‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌کات تورکیا ٣٢ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی و ٣٤ جاریش به هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری بۆردومانیانیان کردوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی ھێزەکانی پاراستنی گەل ـ هه‌په‌گه، رایگەیاند: ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئۆپراسیۆنێكی داگیركاری له باشوری كوردستان ده‌ستپێكردووه و له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێن.
ده‌شڵێت: به به‌ڵگه‌ش سه‌لمێنراوه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا قه‌ده‌غه‌كراون له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له دژی هێزه‌كانمان به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نیشان نادرێت و ئه‌وه‌ش به واتای پشتیوانییه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك.
هه‌په‌گه ئاماژە بە سودوەرگرتنی سوپای توركیای داگیركه‌ر لە بێ دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە و دەڵێت: هه‌موو رۆژێك بۆمبی قه‌ده‌غه‌كرا و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت گه‌ریلا وه‌ك تاكه هێزی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد پاكتاو بكرێت، پاكتاوكاری له‌سه‌ر كوردان بگاته ئه‌نجام و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هێزه یه‌كده‌ستخوازه‌كان په‌سه‌ند كراوه.
لە بارەی چالاکی گەریلاوە لە دژی داگیرکەران دەڵێت: هێزه‌كانمان له حه‌وت چالاكیدا دوو داگیركه‌ریان سزادا، درۆنێك له‌ناوبرا.لە بەرامبەر چالاکیەکانی گەریلادا وەک ھەپەگە ئاشکرای کردووە: سوپای توركی داگیركه‌ر ٣٢ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو كه هێزی ته‌قینه‌وه‌یان زۆره و چه‌كی كیمیایی، ٣٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كرد.
رونیشیکردووەتەوە: له هه‌مان كاتدا داگیركه‌ران ئاگریان له مادده‌ی پلاستیكی به‌رداوه و رووی دوكه‌ڵه ژه‌هراوییه‌كانیان كردووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لاتی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا.

.jpg)