ئه‌ندامێکی شاندی پارتی: بافڵ تاڵەبانی وتی بە یەک کاندید دەچینە پەرلەمان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی لە بەغدا رایگەیاند، کەشی نێوان پارتی و یەکێتی زۆرباشە، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌کات بافل تاڵه‌بانی وتویه‌تی  لەسەر یەک کاندید رێکدەکەوین و بە یەک کاندید دەچینە پەرلەمان." 

به‌نگین ڕێکانی ئه‌ندامی شاندی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌به‌غدا به‌که‌ناڵی ڕووداوی ڕاگه‌یاندووه‌: لە 10 رۆژی رابردوودا گفتوگۆ لەسەر رەشنووسێک بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق کرا؛ ئێستا رەشنووسەکە ئامادەیە و ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هاوئاهەنگی پەسندی دەکات، ئەوکات دەچینە قۆناخی واژۆکردنەوە.. دەشڵێت، "سەرۆک بارزانی بڕیاریداوە نەچینە ناو هیچ رێککەوتنێک ئەگەر بەڵگەی نووسراو نەبێت." 
 
بەنگین رێکانی، لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستەکە دەڵێت: کەشی نێوان پارتی و یەکێتی زۆرباشە، ئەگەری ئەوەش هەیە یەک کاندیدی هاوبەشیان هەبێت. هاوکات دەشڵێت: "کاک بافڵ خۆی بە ئێمەی گوتووە، لەسەر یەک کاندید رێکدەکەوین و بە یەک کاندید دەچینە پەرلەمان." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار