روونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارێزگاری سلێمانییه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری سلێمانی له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئێمه؛ نه خه‌مڵاندنمان كردووه، نه تاپۆمانكردووه، ته‌نها یاساییانه‌و كارگێڕییانه؛ وه‌ڵامی پرسیاری لیژنه‌ی باڵای ته‌ملیككردنی خانووه حكومییه‌كانمان داوه‌ته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌ك، دوو؛ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بێبه‌ڵگه‌و ناڕه‌وایانه، ده‌یانه‌وێت پارێزگاری سلێمانی ئێستا، كه ته‌نها پارێزگاری كوردستان و عیراقه له‌ڕێی ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه‌و؛ كار بۆ خزمه‌ت، نه‌ك ده‌سكه‌وت، بۆ حكومه‌تی هاووڵاتیی، نه‌ك حیزبیی؛ ده‌كات، له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا بئاڵێننه ئه‌و كاره نایاسایی و ناكارگێڕیی و ناڕه‌واو چه‌ته‌گه‌رییانه‌ی، كه وڵاته‌كه‌ی تێدا نغرۆكراوه، هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه دورین و دورده‌بین له هه‌ر كارێكی نایاسایی و هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تیی و حیزبیی و، هه‌ر زیادكردنێكی شاراوه‌و ئاشكرای بازرگانیكردن به: داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك و ده‌نگ و ڕه‌نگ و سه‌نگ و خوێن و ئیراده‌و تێكۆشان و هه‌ڵوێست و بڕیاریانه‌وه.
ئه‌وه‌شی نه‌شاردوه‌ته‌وه ، كه له هه‌وڵێكی تری له‌م جۆره‌دا، پارێزگاری سلێمانی ئێستا تاوانبارده‌كه‌ن به؛ تاپۆكردنی موڵكێكی پارێزگای سلێمانی، له‌سه‌ر به‌ڕێز (ره‌وف مه‌لیك موزه‌فه‌ر)، لێره‌وه به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین:
1) ئه‌م موڵكه؛ له پاشماوه‌ی خانووی ئه‌منه‌كانی سه‌رده‌می ڕژێمی ڕوخاو بووه، كه له ڕاپه‌ڕینه‌وه كه‌وتنه ده‌ست خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی، ناوبراو تیایدا نیشته‌جێ بووه‌و دواتر ئه‌م موڵكه له ١٤ی شوباتی ٢٠١٠دا، تۆماركراوه به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه، به‌پێی بڕیاری ژماره (١٩٦)ی ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠١٠ ی ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكداریی خانووبه‌ره‌وه.
له (30/8/2010)وه به‌ڕه‌سمیی داوا له پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی سلێمانی كراوه، كه ئه‌م موڵكه به‌كرێ ته‌رخان بكات بۆ نیشته‌جێی خانووه‌كه به‌ڕێز (ملازمی یه‌ك/ ره‌وف مه‌لیك موزه‌فه‌ر) تا به‌پێی ڕێنمایی ژماره (5224) له (26/3/2008)دا كرێی مانگانه‌ی لێوه‌ربگیرێت. پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی سلێمانی به فه‌رمانی كارگێڕییان به ژماره (28/1/4118) له (14/2/2011)دا فه‌رمانی ته‌رخانكردنی به‌كرێ؛ داوه.
2) ئه‌م هاووڵاتییه وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی خانوو و موڵكه حكومییه‌كان، هه‌وڵی به‌رده‌وامی داوه بۆ تاپۆكردنی ئه‌م موڵكه له‌سه‌رخۆی و هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕیی گرتۆته‌به‌ر و دۆسیه‌یه‌كی زیاترله (600) لاپه‌ڕه‌یی ئه‌م بابه‌ته له به‌شی موڵكایه‌تیی پارێزگامان پارێزراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه خۆی و نه خێزانی سودمه‌ند نه‌بوون له وه‌رگرتنی هیچ موڵكێكی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام هه‌میشه داواكه له‌لایه‌ن پارێزگامان و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خانووبه‌ره‌ی میری سلێمانییه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، چونكه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی له (2010)وه خراوه‌ته سه‌ر پارێزگامان.
3) بۆ جاری كۆتایی ئه‌م داوایه خراوه‌ته به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای ته‌ملیككردنی خانووه حكومییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌ڕێز وه‌زیری دارایی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره، باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری، كارگێڕی و خۆیه‌تیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به نوسراویان ژماره (5053)ی (8/12/2020) وه‌ك هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یان بۆ ڕۆشتووه، داوایان لێكردووین ئایا ناوبراوی ناو ئه‌م نوسراوه‌و نیشته‌جێی ئه‌م موڵكه، یان خێزانه‌كه‌ی سودمه‌ندبوون له وه‌رگرتنی موڵكی حكومیی یان نا؟ ئێمه‌یش نووسراومان كردووه بۆ هه‌موو فه‌رمانگاو یه‌كه كارگێڕییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و به‌نوسراوی فه‌رمیی، هه‌موویان وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه كه سودمه‌ندنه‌بوون و ئه‌م وه‌ڵامه‌و هاوپێچه‌كانیمان، ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ملیككردن كردووه، به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان؛ بێ ئه‌وه‌ی داوای ته‌ملیككردن یان ڕه‌زامه‌ندیی ته‌ملیككردنیمان دابێت.
٤) به‌هیچ جۆرێك پارێزگاری سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی تاپۆكردنی زه‌وی و موڵك و ماڵی نییه، ئه‌م موڵكه به‌پێی بڕیاری ژماره (48)ی ڕۆژی (29/11/2021)ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ملیككردنی خانووه حكومییه‌كان؛ بڕیاری ته‌ملیككردنی بۆدراوه‌و ته‌نها وێنه دراوه به پارێزگای سلێمانی بۆ ئاگاداری و به‌پێی یاسا لیژنه‌ی باڵا لایه‌نی بڕیارده‌ره له هه‌ر بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌دا.
٥) خه‌مڵاندنی ئه‌م موڵكه به‌پێی ڕێنمایی ته‌ملیككردنی خانووه حكومییه‌كانی ساڵی (2004) كراوه، له ڕۆژی (14/6/2011)دا به واژۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌رعی ته‌ملیككردنی خانووه حكومییه‌كانه‌وه ئه‌و بڕه دیاریكراوه‌و به نوسراوی ژماره (14955) له (14/6/2011)دا به‌فه‌رمیی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ملیككردنی خانووه حكومییه‌كان كراوه‌و له بڕیاری ژماره (48)ی ڕۆژی (29/11/2021) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه په‌سه‌ندكراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندیی به پارێزگاری ئێستای سلێمانییه‌وه نییه.
پارێزگاری سلێمانی روونیشیكردوه‌ته‌وه ،پارێزگامان به‌فه‌رمیی ڕێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌گرێته‌به‌ر، كه به‌بێ به‌ڵگه هه‌وڵی دروستكردنی تۆمه‌ت و ناوزڕاندنی پارێزگار یان هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌تیی، یان له‌كه‌داركردنی ئه‌م دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه بدات.
بۆیه لێره‌وه داوا له فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین، كه له‌پێناوی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان و ئاراسته‌كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی ئارامیی خه‌ڵك و ئاسایش و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و متمانه‌ی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌زمی گشتیی ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه، ڕێكاری یاسایی پێویست بگرێته‌به‌رو، پارێزگای سلێمانیش ئاماده‌یه وه‌ك هه‌میشه نووسراو و به‌ڵگه‌و بڕیاره‌كان بخاته به‌رده‌ست و ئاماده‌ین بۆ هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ك.
ده‌شڵێت، هه‌میشه ده‌رگای پارێزگامان كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌س و په‌رله‌مانتارو دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌ڕێز، كه به خه‌می بنكۆڵكردن و زانینی ڕاستییه‌كان و به‌دواداچونی یاساییانه‌ی هه‌ر دۆسییه‌یه‌كه‌وه بێت، له پێناوی لێرسینه‌وه‌و زانین و چاودێریكردن و وردبینیكردن و چاره‌سه‌ركردن و ڕێگریكردن له كاری نایاسایی و گه‌نده‌ڵكاریدا، یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردنیش بوین كه هۆبه‌ی زانیاریپێدانمان به‌ر له هه‌موو شوێنه‌كانی تر كردۆته‌وه.

.jpg)