بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کارەبای نزیکەی ١٠گوندی سنوری ئاکرێ پچرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی کۆرتکا و مێرگە ڕەش سەر بەناحیەی دینارتە لەقەزای ئاکرێیان بۆردومان کرد.

ئدریس یوسف ،خەڵکی گوندی کورتکایە بە هاوڵاتی وت"بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ئەیلول فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا نزیک گوندەکەمانیان بۆردومانکردوە بەو هۆیەوە رێگای گوندەکەمان پچراوە و هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێل بۆ گوندەکە ناکرێت، زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆر بە جادەی گوندەکە کەوتووەهەروەها کارەبای زیاتر لە ١٠گوند پچراوە.

" ئدریس یوسف ووتیشی"زیاتر لە ١٠  کاتژمێرە کارەبای نیشتیمانی مان بڕاوە، داوا دەکەین بەزووترین کات کارەبای گۆندەکەمان چاکبکەنەوە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار