سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستگیردەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ ٢٧/٩/٢٠٢٢ سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستگیرکرا و لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە دەستبەسەرە.

بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەو تۆمەتانەی ئاراستەی کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەکرێت ئەوەیە، گوایە رێکاری تووندی بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی نەگرتووەتە بەر.

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکان وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە 28-09-2022، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت. ، لەبری کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی، عومەر مەحموود، بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکە دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار