سلێمانی.. بۆ پشتیوانی له‌كوردانی رۆژهه‌ڵات خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌درێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌عات 4 له سه‌هۆڵه‌كه بۆ پشتگیریكردن له ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران گربوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت.
له‌و باره‌یه‌وه چۆمان هه‌ردی چالاكوانی مه‌ده‌نی بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ له‌سه‌هۆڵه‌كه به دروشمی( پشتیوانی ئازادیخوازانی كوردستان و ئێرانین)و ( ژینا سیمبوولی رِزگاری ژنانه)ده‌ست ده‌كه‌ین به چالاكییه‌كه‌مان، وێنه‌ی ژینا و گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و ده‌وه‌ستین، هه‌روه‌ها نامه‌ی پشتیوانی ده‌خوێنینه‌وه كه باس له زوڵم و سته‌می كۆماری ئیسلامیی ده‌كات وه‌كو پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌سێداره‌دانی گه‌نجان، هه‌ژاری، بێكاری، به‌ردبارانكردن، كۆڵبه‌ری، كۆچ، تیرۆر، حیجابی زۆره‌ملێ.
راشیگه‌یاندوه،: له‌گه‌ڵ سووتاندنی له‌چكدا نین و داوا له هه‌موو به‌شداربووان ده‌كه‌ین رِه‌چاوی ئه‌م خاڵه بكه‌ن، تێڕوانینی ئێمه ئه‌وه‌یه كه كه‌سه‌كان خۆیان ئازادیی پۆشینی جلوبه‌رگیان ھه‌بێت؛ نابێت جلوبه‌رگ به‌زۆر بسه‌پێنرێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌رگریی له ئیراده‌ی ئازادیی ئینسانه‌كـان بكات ده‌توانێت له‌گه‌ڵمان به‌شداربێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: ئێمه وه‌ك ڕێكخه‌رانی ئه‌م چالاكییه كه‌سانێكی سه‌ربه‌خۆین و دوورین له ھه‌ر ئه‌جێندایه‌كی حیزبی، ھیواداریین ھه‌مووان پابه‌ندبن به ئامانجی چالاكییه‌كه. با پێكه‌وه پاڵپشتی ڕاپه‌رِینی كوردستان و ئێران بین.

