گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌وار له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌دهۆك كرایه‌وه‌

2 مانگ لەمەوپێش



عه‌مار عه‌زیز

ئه‌مڕۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌م، گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌ناحیه‌ی فایده‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری قه‌زای سێمێل كرایه‌وه‌.

دكتور بێكه‌س بریفكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری له‌ پارێزگای دهۆك به‌ هاوڵاتی ی وت" به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئودونی ئیتاڵی گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق له‌ناوچه‌ی فایده‌ مان كرده‌وه‌، ڕووبه‌ری ئه‌و پاركه‌130كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌ ، پێنج شوێنی شوێنه‌واری گرنگ ده‌كه‌ونه‌ ناو پاركه‌كه‌ كه‌ بریتین له شوێنه‌واره‌كانی خنس، جه‌روانه‌، به‌نده‌وایه‌، فه‌یدی و ئه‌شكه‌وتی هه‌ڵامه‌ت"

دكتور بێكه‌س بریفكانی وتیشی" پرۆژه‌كه‌ ته‌نیا پارك نیه‌، به‌ڵكوو له‌ناو پاركه‌كه‌دا سه‌نته‌رێكی ڕۆشه‌نبیری گه‌وره‌   دروستكراو وه‌ مۆزه‌خانه‌و تابلۆی شیكردنه‌وه‌ی تیادا دانراون"

"ئه‌مه‌ قوناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌یه‌له‌ فه‌یدییه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌وێ جێیه‌كی شوێنه‌واری دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 13نه‌خشی هه‌ڵكۆڵراوی لێیه‌"
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار