ڕونکردنەوەى وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی راوەستانی هەناردەی نەوت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی وەستانی هەناردەی نەوت و دەڵێت، بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی و بۆ ماوەیەک بووە، ئێستا کێشەکان چارەسەر کراون.
لە روونكردنەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكاندا هاتووە، "ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەكەمی 2025، بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە راوەستا."
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بە تەواویی چارەسەر كراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستیپێكردەوە و بەردەوامە."
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕوونکردنەوەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەكەمی ،2025 بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركیا، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا، بەڵام ئێستا كێشە تەکنیکییەکان بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە.
