مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانلەدەست دەدات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی پیرانشار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیان لەدەست دەدات.
کۆمار دەرۆفتادە،ی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی پیرانشارە دوای بەشدارییکردنی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی 30-10-2022ـی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
ئەو مێردمنداڵە چەند کاتژمێرێک پێش ڕوداوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ئینستاگرام ئەم پۆستەی کردبوو، "ئێمە خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، هەندێکمان لە جەنگ دەکوژرێین، هەندێکمان لە بەندیخانە، هەندێکمان لەسەر شەقام دەمرین، هەندێکمان لە دەریادا نقووم دەبین، تەنانەت کەژە بەرزەکانیش تۆڵەی تەنیاییان لە ئێمە دەکەنەوە، چونکە ئێمە کارمان مردنە."
ئەمەش لە کاتیکدایە هەر لە پیرانشارڕۆژی شەممە دیانا مەحموودیی تەمەن ١٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.
ناڕەزایەتییەکان هەموو شوێنێک و چێن و توێژەکانی گرتۆتەوە بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان . تەنانەت ئێستا چلەی ئەو کەسانەشدا لە ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بووەتە شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕین.
