پەرلەمانتارێکی پارتی: پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی یەکلایی بۆتەوە بەڵام لەسەر وەزارەتی ژینگە ناکۆکی هەیە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتاری پارتی وەفا عەبدولکەریم ڕایگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەی داهتوودا پۆستی هەردوو وەزارەتی ژینگەوئاوەدانکردنەوەی عیراق یەکلایدەکرێنەوە.

وەفا عەبدولکەریم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی یەکلایی بووەتەوە، بەڵام لەسەر وەزارەتی ژینگە پارتی‌ و یەکێتیی ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "لەبارەی پۆستی وەزارەتی ژینگە چەند بۆچونێکی سیاسیی جیاواز هەیە، وەک ئەوەی بۆچونێکیان دەڵێت ئەو پۆستە بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پشکی پارتییە، ڕایەکی تریشیان دەڵێت لەبەرئەوەی لەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراق لە بنەڕەتەوە بەربژێری یەکێتیی نەبووە، بۆیە ئەو حزبە مافی خۆیەتی دوو وەزارەت لەبەغدا وەربگرێت"

ئەوەشی ڕونکردەوە "ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر بابەتەکە نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستەکە یەکلایی دەکاتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، 27-10-2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی سوودانی، 253 پەرلەمانتار ئامادە بوون. جگە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە، 21 وەزارەتەکەی دیکە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.

کابینەکە لە ٢٣ وەزارەت پێکدێت و تائێستا دوو وەزارەت یەکلانەکراونەتەوە، کە پشکی کوردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار