حکومەتی عێراق سێ یەكەمی زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ بنێرن بە مەبەستی دامەزراندنیان
لە نوسراوێکی ڕەسمیدا کە ئاماژە بە نوسراوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی عێراق كراوە، ناوی سێ یەکەمەکان بە پێی نوسراوەکە دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی عێراق بە مەبەستی دامەزراندنیان.
هەربۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوای ناوی سێ یەكەمی زانكۆكان لە زانكۆكانی هەرێم دەكات بە مەبەستی دامەزراندیان لەلایەن راژەی گشتی فیدراڵی عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠،کە ژمارەیان زیاتر لە شەش هەزار كەسە تا ئێستا دانەمەزراون.
بابهتی پهیوهندیدار
