وتەبێژی حکومەتی هەرێم : بە زووترین کات بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان، هەڵگرانی ماستەر و دوکتۆرا چارەسەر دەکرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجومەنی گشتی راژەی راسپاردووە بە زوترین کات بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا چارسەربکات. بڕیارەکەش فەرمانبەرانی گرێبەست و وانە بێژانی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند سەرۆکی حکومەت ئەنجومەنی گشتی راژەی راسپاردووە، بە زووترین کات بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان، هەڵگرانی ماستەر و دوکتۆرا چارەسەر بکرێت.
وتیشی "داواکراوە چارەسەرکردنی بابەتەکە بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم بێت بەتایبەتی یاسای میلاکات و یاسای بوجە".
هاوکات لە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەمیکانیزم و شێوازی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان نەکرد.
ئەمەشلەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەشێوەیەکی گشتی دامەزراندن لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم راگیراوە و لەبەرامبەردا بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان و شوێنە بەتاڵەکان حکومەت پەنای بۆ فەرمانبەری گرێبەست و مامۆستای وانەبێژ بردووە.
