تورکیا لە پێنج مانگدا 33 رۆژنامەوانی کورد دەستگیر دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە پێنج مانگى رابردودا لە تورکیا و باکورى کوردستان 33 رۆژنامەوانی کورد دەستگیرکراون و سزای زیندانیش بەسەر زۆرینەیاندا سەپێنراوە.
ئاژانسى هەواڵى مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە؛لە پێنج مانگى رابردودا 33 رۆژنامەنوس دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش 26کەسیان زیندانى کراون.
ئەو رۆژنامەنوسانەى دەستگیرکراون کارمەندى ئاژانسى هەواڵى میزۆپۆتامیا و ژن نیوز و رۆژنامەى خۆبون و هاوسەرۆکى کۆمەڵەى دیجلە و فورات بۆ کاری رۆژنامەگەریی بوون و زۆرینەى ئەو رۆژنامەنوسانە تۆمەتى تیرۆر خراوەتە پاڵیان.
پێشتر لە 25ى مانگى رابردود 11 رۆژنامەنوسى کورد لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرابون کە بە بڕیارى دادگای وڵاتەکە 9 لەو رۆژنامەنوسانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
بابهتی پهیوهندیدار
