پلاسخارت: ناتوانین ڕێ لە هێرشی تورکیا و ئێران بگرین بۆ سەر هەرێم
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند ناتوانن ناوچه‌ی دژه فڕین له عێراق دروست بكه‌ن وڕێ له بۆردومانی وڵاتانی بیانی بگرن بۆ سه‌ر هه‌رێم و سەبارەت بەدۆخی عێراقیش گوتی گەندەڵییەکی زۆر لە عێراقدا هەیە.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دیداری میری كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، سەبارەت بە داواکارییەکی بەرپرسانی هەرێم بۆ ڕاگرتنی هێرشی وڵاتانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێم ڕایگەیاند لە توانای مندا نییە ناوچەی دژە فڕین دروست بکەم و هێرشەکان ڕاگرم،بەڵام باشترین پاڵپشتی بۆ ئێوە باشترکردن و هاوکاری کردنە لەگەڵ عێراق و یەکڕیزییە لە ناوخۆی هەرێمدا .
هەروەها پلاسخارت باسی لە دۆخی عێراق کردوو ڕایگەیاند هیچ كام له‌و حكومه‌تانه‌ی دروست بوون له عێراق نه‌یانتوانیوه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتێكی باش نه‌بوون بۆ وڵاته‌كه‌یان، بۆیه ئێستا كاتی ریفۆرم و چاكسازی و كۆتایی هێنانه به گه‌نده‌ڵی.
وتیشی بەربەستی یەکەم لە بەردەم عێراقدا هەبوونی سیستمێكی گه‌نده‌ڵە كه ڕێگره له‌به‌ره‌و پێچشوونی ئه‌م وڵاته.
