فرۆکەی تورکیا بنکەیەکی یەبەشەی بۆردومانکرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەوروبەری کاتژمێر7ی ئەم شەو فرۆکەی تورکیا بنکەیەکی یەبەشە لەناوەندی شەنگال بوردومانکرد، زیانی گیانی لێ نەکەوتووە بەڵام زیانی دارایی زۆر بە شوێنەکە کەوتووە.

خالدقاسم،چالاکوانێکی ئێزیدی بە هاوڵاتی ی وت"لەماوەی حەفتەیەکدا ئەوە دەبێتە سێ یەمین جار فرۆکەی تورکیا بۆردومانی شەنگال دەکات، پێش کاتژمێرێک بۆ جاری سێ یەم بنکەیەکی یەبەشە لەناوەندی شەنگال کردوە بە ئامانج، لەربەرئەوەی هێزەکانی بەرخودانی شەنگال رێگا نادەن هیچ کەسێک بچێتە دەوروبەری شوێنەکە بوویە نازانرێت زیانی گیانی هەبووە یان نە"

خالد قاسم ووتیشی"بەداخەوە تورکیا ئەوە سێ یەمجارە لەحەفتەیکدا شەنگال بوردومان بکات بەبێ ئەوەی حکومەتی عیراق هەڵویستی خۆی لەسەر بۆردومانکردن ڕابگەینێت بێ دەنگی هەڵبژاردوە"

ڤیدیۆی شوێنی ڕوداوەکە..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار