مەسعود بارزانی: هیوادارم راسپاردەکانی کۆنگرە لە بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان بێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنی کۆنگرەی چواردەی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە تویتێکدا ئاماژە بە دەستپێکردنی کۆنگرەکە دەکات و دەڵێت، "هیوادارم ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-11-2022 کۆنگرەی 14ـی بەبەشداریی زیاتر لە 1000 نوێنەر دەستی پێکرد و وابڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە دهۆک بەردەوام بێت.
بابهتی پهیوهندیدار
