فرۆکەی تورکیا بۆجاری چوارەم شەنگالی بۆردومانکرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 دەوروبەری کاتژمێر6ی ئەم شەو فرۆکەی تورکیا ئۆتۆمبلێکی یەبەشە لەناوەندی شەنگال بوردومانکرد، تەواوی ئۆتۆمبێلەکە سووتاوەو بە پێی زانیارییەکان  کەسێک گیانی لەدەست داوەو کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

شێرزاد حەجی،چالاکوانێکی ئێزیدی  بە هاوڵاتی  وت"لەماوەی 10رۆژدا ئەوە دەبێتە چوارەمین جار فرۆکەی تورکیا بۆردومانی شەنگال دەکات، پێش کاتژمێرێک بۆ جاری چوارەم ئۆتۆمبێلێکی یەبەشە لەناوەندی شەنگال کردوە بە ئامانج، تەواوی ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە بەڵام هێشتا دیارنیە زیانی گیانی لێ کەوتووەتەوە یان نە"

خالد قاسم ووتیشی"لەوکاتەی کابینەی نویێ حکومەتی عیراق پێکهێنراوە ئەوە چوارەمین جارە شەنگال بوردومان دەکرێت،ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی عیراق بەیەک ووشەش باسی بۆردومانەکە نەکردوە"

هەروەها بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆژ نیوس  گەنجێک بە ناوی موحسین سەمۆ گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەس بیرندار بووە و بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەنگال کراوە،وئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە و دوای گواستنەوەی بریندارەکەش خەڵکێکی زۆر لە دانیشتوانی شەنگال ڕونیان لە نەخۆشخانەی شارەکە کردووە.

ڤیدیۆ لە شوێنی ڕوداوەکە:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار