جێگری پارێزگاری دهۆک"بێکاری لەناوگەنجاندا کەمدەکەینەوە"
3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
2تشترینی دووەم، بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری دهۆک وکۆمەڵێک لە شارەزایانی ئابووری و بەرێوەبەرانی پەیوەندیدار یەکەم کۆبوونەوەیان لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری لەناو گەنجان و خەڵکی پارێزگاکە کرد.
ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بۆ کاروباری تەکنیکی بە هاوڵاتی ی ڕاگەیاند"لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری دهۆک ،رۆژی 2ی ئەم مانگە لەگەڵ پسپۆر و شارەزایانی ئابووری و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری بەرێوەبەر کۆبووینەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە داڕێژتنی پلانێکی وورد و گشتی لەسەر بێکاری و چونیەتی کەمکردنەوەی بێکاری هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار بۆگەنجان و خەڵکی پارێزگای دهۆک بەگشتی، بە درێژی باسمان لەوەکرد کە چوون بێکاری کەمبکەینەوە کێشە لە چ سێکتەرێکە تاوەکو چارەسەری بکەین"
بەپێی داتاکانی ئیدارەی پارێزگای دهۆک، رێژەی بێکاری لە و پارێزگایە لەسەدا 16،8٪، هەروەها رێژەی بێکاری لەسەر ئاستی هەرێم لەسەدا12یە.
ماجد سەیدساڵح ووتیشی"داوامان لە شارەزایانی ئابووری و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار کردوە، تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ ئێمە بنێرن تا ئێمەش گفتۆگۆ لسەربکەین ، بۆ ئەم مەبەستەش عەلی تەتر،پارێزگاری دهۆک پشتگیری خۆی وهاوکاری تەواو دەڕبریوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری، لەچەند رۆژی ئاییندە جارێکی تر کۆدەبینەوە بۆتەواوکردنی پلانەکە، هەموو لایەک زور جددی و بەپەرۆشە بۆ ئەم بابەتە، دواتر لەسەر ئاستی حکومەت و وەزارەتیش هەوڵدەدەین ژمارەیەکی باش لە هەڵی کار ڕابگەینێن بەتایبەت لەکەرتی تایبەت تا زورترین کەس سوود لێی وەربگرن"
