سه‌فین دزه‌یی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئاستی دیپلۆماسی بەردەوامە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لەوەکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند: "سەرەڕای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران، پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاستی دیپلۆماسی بەردەوامە و لە رێگەی دیالۆگەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین".

سەفین دزەیی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە، چوونکە بازرگانی و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم وڵاتەدا تێدەپەڕێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار