له‌زاخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیرکرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قائیمقامی زاخۆ ئاشکرایکردووه د. شاكر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی زاخۆ به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه ده‌ستگیركراوه.
له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پارتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2022، مشیر محه‌ممه‌د به‌شیر، قایمقامی زاخۆ رایگه‌یاندووه: د. شاكر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی زاخۆ به تۆمه‌تی به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه ده‌ستگیركراوه.
قائیمقامه‌که‌ی زاخۆ ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ستگیرکراوه‌که به‌رده‌وامه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
