هەپەگە کوشتنی پێنج سەربازی تورکی ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی هەپەگە لە هەرێمی زاپ پێنج سەربازی تورک کوژران .

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە ڕایگەیاندوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ ، ٥ سەربازی تورکیان کوشتووە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ،“گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکارییەوە قوربانییان داوە و ڕێگەیان بە سوپای داگیرکەری تورک نەداوە”.

هەروەها ئەوەشیان ڕونکردۆتەوە،  سوپای تورکی داگیرکەر پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و جارێکیش بە چەکی کیمیایی بۆمبارانی ناوچەکانی بەرخۆدانیان کرد هاوکات حەوت جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار