پاسێکی کۆچبەران لە باکوری کوردستان وەرگەڕا و 30 قوربانیی لێکەوتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی کۆچبەران لە پارێزگاى سێواسى باکورى کوردستان 30 قوربانى لێکەوتەوە
ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە؛ لە ئەنجامى وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی گورون لە پارێزگای سێواس، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 27 ی دیکەیش برینداربون.
بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، ئەو پاسە ژمارەیەک کۆچبەرى دەستبەسەرکراوی تێدابوە کە بۆ ناوەندێکى تایبەت بە دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەران گواستوەتەوە، بەڵام لە ناوچەى مازیکرانى سەر بە پارێزگاى سێواس شۆفێرکە کۆنترۆڵى لەدەستداوە و بەوهۆیەوە وەرگەڕاوە.
بابهتی پهیوهندیدار
