زەڕەنگەرێک چوار ملیۆن دۆلاری خەڵک دەبات و هەڵدێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له باكوری كوردستان زه‌ره‌نگه‌رێك فێڵی لە ژمارەیەک هاونیشتمانی کردوە و زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلاری لێ بردون و ئێستا خۆی شاردوەتەوە.
زەڕەنگەرێک بە ناوی (ڤ. ئو) ـە و ماوەی 30 ساڵە لە ئێلیهـ دووکانی زەڕەنگەری هەیە، رۆژی دووشەممە 07-11-2022، لەگەڵ ئەو زێڕ و پارانەی کە هاونیشتمانییان بۆ مەبەستی وەبەرهێنان پێیان سپاردووە، دیار نەماوە.
کەنعان تەکین، یه‌كێكه له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پاره‌ی لای زه‌ره‌نگه‌ره‌كه‌یه و وتویه‌تی: "من تاکە قوربانی نیم، پێموایە زیاتر لە 800 ملیۆن لیرەی بردبێت کە دەکاتە ( چوار ملیۆن و 312 هەزار و 220 دۆلاری ئەمریکی)".
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە،و هیچ زانیارییەک نییە کە ئەو زه‌ره‌نگه‌ره بۆ کوێ هەڵهاتووە.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
