پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەک بۆ ئەوەی برا ‌19ساڵانەکەی دەستگیرنەکرێ، تاوانەکەی دەخاتە ئەستۆی خۆی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، رۆژی ٦ی ئەم مانگە، روداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی هەولێر -کۆیە روویداوە کەسێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام برای تۆمەتبارەکە خۆی وەک شۆفێر ناساندوە و دواتر دەرکەوتووە کە تۆمەتبارەکە ئەو نییە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ باسی له‌ روداوه‌كه‌ كرد كه‌ لە شەقامی هەولێر-کۆیە ڕوویداوه‌و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی خۆی بە هاوڵاتییەکی ئافرەتدا بە ناوی (نەسرین ئیبراهیم حەسەن - 27 ساڵ و بە ڕەگەز سوری) کێشاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.  

دوای ڕوداوەکە کەسێکی دیکە لە نەخۆشخانە خۆی بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ناساندووە و خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، بەڵام دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەی ورد دەرکەوتووە ئەو کەسە شۆفێر نەبووە لە کاتی ئەنجامدانی رووداوەکە و تۆمەت بارەکە کەسێکی دیکە بووە.کە مۆڵەتی شۆفێری نابووە.

وتیشی دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکانەوە دەرکەوتووە تۆمەت باری راستەقینە برای ئەو کەسەیە کە خۆی وەک شۆفێر ناساندووە و توانراوە دەستگیریبکەن و تەمەنی ١٩ ساڵ بووە و مۆڵەتی شۆفێری نەبووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار