دەزگای لوتکە: تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە ڕوداوەکەی ئێڤیای یۆنان دۆزرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای لوتکە ئاشکرا بوونی ناسنامەی تەرمی کۆچبەڕێکی دیکەی کوردی ڕاگەیاند

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تەرمی کۆچبەرانی ڕوداوەکەی 1\11 لەکەناراوەکانی ئێڤیای وڵاتی یونان بۆ 26 تەرم ، کە ژمارەیەک کوردیش لە یەختەکەدا بوون تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی دۆزراوەتەوە .

دوای دڵنیا بوونەوە لە زانیاریەکان و ناسینەوەی تەرمەکە لەلایەن کەسێکی نزیکیەوە ڕاگەیەندرا کە تەرمی کۆچبەرێکی کورد و لە ڕەگەزی مێ و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناوی ( زریان ئەمین )  کە ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە لە وڵاتی تورکیا لە چاوەروانی دەرچونیەتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەلام لە ڕوداوێکی دڵتەزێندا لە 1 ئەم مانگە دا لە یەختێکی 70 کەسیدا دەبێتە قوربانی شەپۆلەکانی دەریای ئیجە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٦ی ئەم مانگە، حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان رایگەیاند، یەکێک لە تەرمەکان ناوی زانا قادرە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە و بەمەش تا ئێستا تەرمی دوو کورد لە رووداوەکە دۆزراونەتەوە.

شەوی ٣١ی مانگی کانونی دووەم، کاتژمێر ٢ یەختێک بە زیاتر لە ٧٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئێڤیای یونان ژێر ئاو کەوت، ئەوەش لە کاتێکدا بوو یەختەکەلە کەناراوەکانی ئەزمیرەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو.

لە کۆتا گەڕاندا سێ تەرم دۆزرانەوە و بەمەش ژمارەی تەرمەکان بووە ٢٦ تەرم و ١٢ کەسیش لە رووداوەکە بە زیندوویەتی رزگاریان بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار