ئەو برایەی دوێنێ شەو خوشکەکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكوژی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌ی‌و ته‌قه‌ی لێده‌كات‌و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای دوو كاتژمێر ژنه‌كه له‌نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداو بكوژیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، لە لایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا بكوژی ژنه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی 1994 به‌بڕیای دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه
