بەرپرسێکی تورکیا رازی دەبێت بە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی تورکیا رازیی دەبێت بە لێکۆڵینەوەکردن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سوپای وڵاتەکەوە.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبونەوەی تایبەت بە بودجەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە. چاوشئۆغڵو سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سوپای تورکیا دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، رەتی کردەوە کە سوپای وڵاتەکەی ئەو جۆرە چەکانەی بەکارهێنابێت و رایگەیاند ئەو جۆرە چەکانە بەهیچ جۆرێک لەدەست سوپادا نییە.

ئەو ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەگەر پێویست بکات دەبێت لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکرێت و نابێت تۆمەتی بێ بنەما بدرێتە پاڵ سوپای تورکیا.

تا ئیستا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیا رەتیان کردوەتەوە سوپای وڵاتەکەیان چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا بەکارهێنابێت و ئەوەش یەکەمجارە بەرپرسێکی ئەو وڵاتە رازیبێت بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیای لە لایەن سوپای تورکیاوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەیان بڵگەی ڤیدیۆی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیای خراونەتە ڕوو،هەروەها چەندین تیم کە ویستویانە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بکەن ڕێگرییان لێکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار