قوباد تاڵەبانی بۆ جاری دووەم بەشداری لە کۆبوونەوەی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیران ناکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا ناکات؛ بەگوێرەی زانیارییەکان، بە بڕیاری یەکێتی تەنیا دوو وەزیر بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.

قوباد تاڵەبانی‌، لەسەر پشکی‌ یەکێتیی نیشتیمانیی‌ جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتی هەرێمی‌ کوردستانە و گرژی‌ ئەم دواییانەی‌ پەیوەندییەکانی‌ پارتی‌ و یەکێتی‌ وایکردووە بۆ جاری‌ دووەم نەچێتە کۆبوونەوەی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیران.

سەبارەت بە بەشدارینەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەی پێشتری ئەنجوومەنی وەزیران، میدیای فەرمیی یەکێتی رایگەیاند، نیگەرانن لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و "تاوەکو نیگەرانییەكان نەڕەوێندرێنەوە، بەشداریی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران ناكەین."

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە دوو بڕگە پێکدێت کە بەمشێوەیەن:

بڕگەی یەکەم: بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار