لە هەولێر مۆڵێک لەسەر لێدانی گۆرانییەک بەسەر سەدام حسێندا دادەخرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە شاری هەولێر مۆڵێک بەهۆی لێدانی گۆرانییەکی بەسەر سەدام حوسێن داخرا و قایمقامی هەولێریش دەڵێت. "خاوەنی مۆڵەکە کوردی باکووری کوردستانە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10.11.2022 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر بە کهناڵی رووداوی راگەیاندووه، سێ رۆژە لیژنەکانی قایمقامیەت مۆڵێکیان لەسەر رێگەی کەسنەزان داخستووە بە تۆمەتی ئەوەی لەنێو مۆڵەکەدا گۆرانییەک لێدراوە کە بەسەر سەدام حوسێن دا گوتراوە.
نەبەز عەبدولحەمید گوتی: "دوای لێکۆڵینەوە، بۆمان دەرکەوت کە گۆرانییەکەی لە یوتیوبەوە بووە و لەکاتێکدا تراکەکانی نێو یوتیوب بەشێوەی خۆکارانە بەدوای یەکدا دەڕۆن، بێمەبەست چووەتە سەر ئەو گۆرانییە و بە ئەنقەست نەبووە".
قایمقامی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، خاوەنی مۆڵەکە هاونیشتمانیی باکووری کوردستانە و عەرەبی نازانێت، بۆیە دوای هۆشداری، رێگەی پێدەدرێت مۆڵەکەی بکاتەوە.
