هەپەگە کوشتنی ١٥ سەربازی تورکی ڕاگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئەنجامی چالاکییەکی ڕۆژی ڕابردوی هەپەگە لە ناوچەکانی زاپ و خواکورکی باشووری کوردستان ١٥سەربازی تورک کوژران .
ئەمڕۆ ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە ناوچەکانی زاپ و خواکورکی باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە دوێنێ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەنجامیانداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە ئەنجامی چالاکییەکانی دوێنێی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک ١٥ سەربازی تورک کوژران و هەشتی دیکەس بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە، سوپای داگیرکەری تورکیا هەشت جار بە بۆمبی قەدەغەکراو، سێ جار بە چەکی کیمیایی و دەیان جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە.
هەروەها شەهیدبونی سێ گەریلای ڕاگەیاند ، کە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە بەرپەرچدانەوەیەکی سوپای تورکدا لە ناوچەی مەتینای باشووری کوردستان شەهیدبوون.
بەناوەکانی سیپان کاراکۆچان، جەسوور ڕۆبۆسکی و و ڕۆژگەر.
