قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیارێک لەسەر منداڵ و خێزانی سواڵکەر دەدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ لیژنەیەکی تایبەت چاودێری سەرجەم ئوتێلەکانی سلێمانی دەکات و هەر خاوەن ئوتێلێک رێگە بدات بە مانەوەی ئەو خێزان و منداڵانەی کە کاری نەشیاو یان سواڵ دەکەن سزای یاسایی دەدرێت.

 ئاسۆ ئەحمەد- توێژەر لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی پاراستنی منداڵ رایگەیاند بەردەوام سەردانی ئوتێلەکان دەکەین بۆئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کە منداڵی ئیشکەرو دەروەزەکەر لە ئوتێلەکاندا نەمێننەوە، کە زۆربەیان لە ناوچەو پارێزگاکانی دەرەوەی سلێمانییەوە هاتوون و سەربەخۆ یان لەلایەن خێزانەکانیانەوە کاری جۆراوجۆریان پێدەکرێت.

باسی لەوەش کرد کە سەرەڕای کاری رۆژانەیان بۆ لای ترافیک و شەقام و شوێنەکانی کارکردن و کاری شەوانەیان کە ئوتێلەکان بەسەردەکەنەوە، لەگەڵ پۆلیسی نەوجەوانان و سەرپەرشتیاری کار لە بەرێوبەرایەتی کار سەردانی کافتریاو باڕەکان دەکەین و رێگە نادەین کار بە هیچ منداڵێک بکەن و هیچ منداڵێکیش سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار