پەرلەمانی لۆکسەمبۆرگ تاوانەکانی داعشی بەرامبەر ئێزدییەكان بە جینۆساید دەناسێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رۆژی چوارشەممە 9-11-2022 پەرلەمانی لۆکسەمبۆرگ کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ تاوانەکانی داعشی بەرامبەر کوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساند.   

ئەمڕۆش مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: "پەرلەمانی لۆکسەمبۆرگ تاوانەکانی داعشی بەرامبەر ئێزدییەکان وەک جینۆساید ناساند. پێشوازییەکی گەرم لەم بڕیارە دەکەم". 

 لەرۆژی سێی ئابی 2014دا داعش هێرشیکردە سەر سنووری شنگال لە پارێزگای نەینەوا و نزیکەی 5 هەزار کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژ کران. بەهۆی هێرشەکەوە دوو هەزار و 745 منداڵ بێ دایک و باوک بوون.   

هەر لەو هێرشەدا شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندران؛ لەو ژمارەیە سێ هەزار و 548 کەسیان لە رەگەزی مێ و دوو هەزار و 869 کەسەکەی دیکەش لە رەگەزی نێر بوون؛ تاوەکو ئێستا 3 هەزار و 555 کەسیان رزگارکراون. هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە زیاتر لە 325 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار